بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ١٣ی ڕێژیمی زایۆنی شکستی پلانێکی راگەیاند کە ڕژیم بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی کردبوو. بنەمای سەرەکی ئەم پلانە بریتی بوو لە ڕاهێنان و پڕچەککردنی گرووپە جودایی خوازە کوردەکان بۆ چالاکیی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەم سەرچاوە زایۆنیستییە باسی لە پلانێک کرد کە کابینەی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی کردبوو. بەپێی بەڵگەی بەردەست، ئەم پلانە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا جێبەجێ کرا، بەڵام زنجیرەیەک پێشهاتی مەیدانی و ناوچەیی، لەوانەش هەواڵگری خەڵک و هێزە چەکدارەکان و بەرپرسانی وڵات، بووە هۆی شکستی ئەو پلانە ئاماژەپێکراوە. بەڵام دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کرد کە “جێبەجێکردنی ئەم پلانە بە فەرمانی ئەمریکا ڕاگیرا”.
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە “پڕۆژەی باخچە” ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتییە کە تێچووی زۆری دەوێت و لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمەوە پێکهاتووە و لە دەرەوەی بارەگای مۆسادەوە ئاراستەکراوە.
بە پێی پلانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەزاران کەس لە جوداخوازە کوردییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان ئامادە بوون و وەک پێشەکییەک بۆ جێبەجێکردنی پلانی ڕووخاندن لە دژی ئێران، لەوێ بۆ سیناریۆی ئۆپەراسیۆن مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرا.
کەناڵی ١٣ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٣ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی شەڕی ئەم دواییەی دژ بە ئێران، پەیامێک لە ئەمریکاوە هات کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە: پلانەکە جێبەجێ مەکەن.
ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ڕەخنەی لە دزینی چەکەکانی ئەمریکا لەلایەن گرووپە کوردییەکانی سەر سنوورەکانی ئێران کردو بە بێ وەفایی کردنی تۆمەتباریانی کرد.
لە لایەکی دیکەوە، لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ڕەمەزاندا، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامدا کە ئامادەکارییەکانی تاقمە جوداخوازە کوردییەکانیان کردە ئامانج بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی دژی کۆماری ئیسلامی.
Your Comment